بێ ناو نیشانم شاری دڵم بە
من نا ئارامم ئارامشم بە
تۆی هێزی گیانم هێزی لەشم بە
تاڵە ژیانم شیرینی من بە
مەمنووعه ئیشقت مەمنووعە ویستت
مەمنووعە ئەوەی پڕ بە دڵ ویستم
ڕۆژی ئەمکوژێ ئیشقی مەمنووعەت
گەر بۆ یەک نەبین پێکەوە ئەمرین
تۆ وەرە ببینە لەم شارە غەریبە
کە دڵم لەت لەتە لە تۆ بێ نەسیبە
زیندووم کەوە مردووم
من بێ تۆ زۆر ماندووم
قەت بۆتۆ کۆڵ نادەم بەڵێن بێ لەلای من
دەرفەتی ژیانمە ئەم دونیا یەک جارە
من هەڵی ئەبژێرم ئەم ڕێگا نادیارە
کۆڵ نادەم ئامادەم ئامادە
هەرکەس بێتە ڕێت ئەیدڕم لانادەم
مەمنووعه ئیشقت مەمنووعە ویستت
مەمنووعە ئەوەی پڕ بە دڵ ویستم
ڕۆژی ئەمکوژێ ئیشقی مەمنووعەت
گەر بۆ یەک نەبین پێکەوە ئەمرین
متن آهنگ ممنوعه آریاس جوان (بێ ناو نیشانم شاری دڵم بە)
متن آهنگ ممنوعه آریاس جوان: مەمنووعە ئەوەی پڕ بە دڵ ویستم
دانیال طاهری فر
بهروزرسانی

ممنوعه آریاس جوان (بێ ناو نیشانم شاری دڵم بە)






دیدگاه شما